Selman Tür
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
باتمان - AA
گه‌رماوی ئارتوكڵو له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف سەر بە پارێزگای باتمان كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌زارو 500 تۆنه، ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنه نوێیه‌كه‌ی له پاركی نویی كولتووری حه‌سه‌نكێف.
پارێزگاری باتمان، ئه‌حمه‌د ده‌نیز به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی به‌نداوی ئیلوسو و پرۆژه‌ی HES، كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌وار نموونه‌یه له جیهاندا.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز باسی له‌وه كرد كه ده‌رهێنانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له ئاوی به‌نداودا نیشانه‌ی گه‌وره‌یی كۆماری توركیایه و گوتی:
"له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسه‌وارانه‌دا شه‌ش ئاسه‌واری دیكه ده‌گوازرێنه‌وه. به‌واتای راسته‌قینه پێناسەی مێژوویی حه‌سه‌نكێف ده‌پارێزرێت. حهسهنكێفی نوی ده‌بێته بیلبیله‌ی چاوی گه‌شت و گوزار".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا، مورات ئاجو باسی له‌وه كرد كه له 12ی ئاداری 2017دا مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی كه ته‌مه‌نی 540 ساڵه و دێرینترین پێكهاته‌ی مێژووییه كه به ته‌واوی و به سه‌ركه‌وتوویی گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنه نوێیەكه‌ی. ئێستاش گه‌رماوی ئارتوكڵو كه لەسەدەی سیانزەدا دروستكراوه گوازراوه‌ته‌وه.
مورات ئاجو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرا كاره‌كانی گواستنه‌وه شه‌ش كاتژمێر بخایه‌نێت و گوتی: "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی به‌شی ده‌ستمان كرد به كاره‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوی ئیلیسو. له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌واره میژووییه‌كان. دوای زه‌ینه‌ل به‌ی ئه‌مڕۆش گه‌رماوی ئارتوكڵو ده‌گوازینه‌وه. زه‌ینه‌ل به‌ی هه‌زار و 200 تۆن بوو، ئه‌مه‌یش هه‌زار و 500 تۆنه".