Mohammed Baqi Hussein
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
راگه‌یه‌نرا کە له گفتوگۆكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه شه‌وی 15ی تهمووز له‌كاتی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه، له‌ڕێگه‌ی بێته‌له‌وه ئه‌نجامیان داوه، ئاماژه به یارمه‌تیدانی ئه‌و كودهتاچییانه كراوه كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبێن.
پارێزگاری باتمان، ئه‌حمه‌د ده‌نیز رووداوه‌كانی شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی بۆ ئه‌نادۆڵو باس كرد.
ده‌نیز رایگه‌یاند هه‌ر كه زانیویه‌تی هه‌وڵی كوده‌تا له‌ئارادایه، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌تایبه‌ت هێزی تایبه‌تی له ده‌ورووبه‌ری پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ئاسایشی باتمان جێگیر كردووه به‌و كارمهندانهشهوه كه له پشوودا بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سهركۆمار خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو كاردانه‌وه‌ی نیشان داوه و گوتی: "فه‌رمانم به هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و گوتم، ئه‌مه هه‌وڵێكی ناپاكانه‌ی كوده‌تایه و هه‌رگیز خۆتان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن. ده‌بێت به چه‌كه‌كانتان به‌رگری بكه‌ن. من به‌رپرسیارم له‌م فه‌رمانه".
ده‌نیز رایگه‌یاند ئه‌و شه‌وه له باتمان پێنج سه‌ربازی پله‌دار یاخیبوون و سه‌عات ده‌ی شه‌و به‌زۆری چه‌ك له‌ژوورێكدا به‌ندكراون.
ناوبراو راشیگه‌یاند ده‌زانن كێ له‌پشت هه‌وڵی كوده‌تاوه بووه.
ده‌نیز گوتی: "له گفتوگۆكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا كه له‌ڕێگه‌ی بێته‌له‌وه ئه‌نجامیان داوه، ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی سه‌ربه رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی په‌نایان بۆ ببه‌ن، له‌ئامێزیان ده‌گرن و پێكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵاچی له پڕۆژه‌ی به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ توركیا له‌هه‌مان شوێنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. هه‌ردوو رێكخراوه‌كه به هاوكاری و پشتیوانیی هه‌ندیك وڵات دژی توركیا كارده‌كه‌ن".