Ömer Koparan,Adham Kako
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2019
عه‌زاز - AA
له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن سووریا له باكووری ئه‌و وڵاته، له یه‌ك كاتدا چوار ته‌قینه‌وه روویاندا. به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا دوو مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 22ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كانی باب و عه‌زاز، ناحیه‌ی غهندورای شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و گوندی ته‌ل باتالی سه‌ربه ناوچه‌ی ئاحتارین چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌ك كاتدا روویاندا.
هێرشه‌كان له‌رێگه‌ی مۆتۆرسكیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدران.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی باب له نزیك مزگه‌وتی عومه‌ر بن خه‌تاب روویدا، كه به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان دوو مه‌ده‌نی تیایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، نۆ مه‌ده‌نی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌كانی عه‌زاز و غهندورادا 10 كه‌س برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كان برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
هێزه ئه‌منییه‌كان كه پاش ته‌قینه‌وه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كان كران، پێیان وایه هێرشه‌كان له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ئه‌نجامدراون.