واشنتن
سەرۆكایەتی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه ده‌زگای هه‌واڵگیری وڵاته‌كه‌ی له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه كه تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ڕێخكراوی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژنامه‌وانێكی ئه‌مریكی سه‌ربڕیبێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی كیتلین هایدن له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی: "ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان بینیوه، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت تیایدا جه‌یمس فۆلی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژرابێت."
هایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌زگای هه‌واڵگیری وڵاته‌كه‌ی به‌خێراترین شێوه له ڕاست و دروستی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه ڕاست بێت، ئه‌وا كوشتنی ڕۆژنامه‌وانێكی بێ تاوانی ئه‌مریكی به‌و شێوه وه‌حشیگه‌ریه ترس بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌كاتێكدا جه‌یمس فۆلی له سوریا كاری بۆ ماڵپه‌ڕی گۆڵۆباڵ پۆست ده‌كرد، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری بۆستنه، له تشرینی دووه‌می 2012دا بێ سه‌روشوێن بوو، هه‌روه‌ها له مانگی ئابی 2013ه‌وه سۆتلۆف كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرد، ئه‌ویش بێ سه‌روشوێن بوو.
به‌پێی هه‌واڵی ڕاگه‌یانده‌كانی ئه‌مریكا له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو كراوه‌ته‌وه، جه‌یمس فۆلی دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كرد كە حكومه‌تی ئه‌مریكا "بكوژی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وه" سەری بڕدرا.
هاوكات له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا رۆژنامه‌وانێكی دیكه به‌ناوی ستیڤن جویل سۆتلۆف ده‌رده‌كه‌وێت كه له سوریا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه و بێ سه‌روشوێن بووه. ئه‌و كه‌سه‌ی فۆلی ده‌كوژێت به ئەكسانی بەریتانی سۆتلۆف ده‌ناسێنێت و ڕوو ده‌كاته ئۆباما و پێی ده‌ڵێت، "ژیانی ئه‌م كه‌سه به‌نده به بریاری داهاتووی تۆوه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانراوه كه له 7ی ئابدا ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیه سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژ به داعش.