Muhammet Ali Kemal
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بانگەشەی ئەوەیان کرد لە ناوچەی قەلەمونی باکووری دیمەشق فڕۆکەیەکی جەنگیی رژێمی سووریایان لە جۆری سو-٢٢ خستووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەیان بەدیل گرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستکەوتوون، لە ناوچەی قەلەمونی خۆرهەڵات کە دەکەوێتە باکووری دیمەشقەوە، جەنگیی رژێمی سووریا لە جۆری سو-٢٢ کەوتووەتە خوارەوە.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند ئەوان فڕۆکەکەیان خستووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکشیان بە دیل گرتووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵیی سووریا (SANA) فڕۆکەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
مانگی رابردووش هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی فڕۆکەیەکی دیکەی رژێمیان لە هەمان ناوچە خستبووە خوارەوە.