Heman Hussein Yaseen
04 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2024
هەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان سەردانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کۆبووەوە و تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری دادوەریییان کرد.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بڵاویکردووەتەوە کە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان سەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، فایەق زێدان-ی کردووە و بیروڕایان لەسەر چەند تەوەرێک ئاڵوگۆڕ کردووە.
باڵیۆزخانەی تورکیا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەیەکدا، ئاڵۆگۆڕی بیروڕا کراوە لەبارەی ھاوکاری دوو قۆڵیی بە تایبەت ھاوکاری دادوەریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.