Sangar Hamad Azeez
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جەمس جێفری سەبارەت بە بەڵێنی ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی پەیەدە بۆ رۆژهەڵاتی فورات رایگەیاند: "پشت بەستن بە ٣٥ ساڵی ئەزموونی کارکردنم لە تورکیا، ئەگەر بێت و ئەمریکا ئەو بەڵێنەی کە بە تورکیای داوە نەباتە سەر ئەوا زۆر زوو پاشگەز دەبێتەوە".
لە میانی پرۆگرامێکدا لە رادیۆیی بی بی سی، باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جەمس جێفری باسی لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کرد کە لەلایەن هێزێکی تایبەتی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆسەر ناوچەکانی جەرابلوس و دەورووبەری ئەنجامدەدرێت.
جێفری جەختی کردەوە لەوەی کەوا رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئەمریکا و تورکیا و گوتی: "پەیەدە هەوڵدەدات دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێت کە زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبی سوننەن و ئەوەیش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر تورکیا".
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا هاتە سەر باسی ئەو بەڵێنەی کە ئەمریکا بە تورکیای داوە لەبارەی كشانەوەی پەیەدە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات و گوتی: "جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی سەردانەکەی بۆ تورکیا بە روونی رایگەیاند کەوا کوردەکان لە رۆژهەڵاتی فورات دەمێننەوە لە رۆژئاواش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هیچ شوێنێک نادەن، تورکیا ئەمەی قبووڵە بەڵام تاوەکو ئێستا پەیەدە لە رۆژئاوا نەكشاوەتەوە. پشت بەستن بە ٣٥ ساڵی ئەزموونی کارکردنم لە تورکیا، ئەگەر بێت و ئەمریکا ئەو بەڵێنەی کە بە تورکیای داوە نەباتە سەر ئەوا زۆر زوو پاشگەز دەبێتەوە".