Dildar Baykan Atalay
10 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن هاتنەوەی جەژنی قوربانی لە موسڵمانان پیرۆز کرد و هیوای خواست، ئەو مسوڵمانانەی فەریزەی حەجیان ئەنجام داوە پەرستشەکەیان قبوڵ بێت.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا هاتنەوەی جەژنی قوربانی لە موسڵمانان ئەمریکا و تەواوی جیهان پیرۆز کرد.
بایدن بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە رێوڕەسمی جەژن و ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن موسڵمانانەوە وەک دەرفەتێک دەبیندرێت بۆ تازەکردنەوەی باوەڕ و ئەمە بووەتە هۆی بیرخستنەوەی رەگوڕیشە هاوبەشەکانی ئایینە ئاسمانییەکان، نووسیوویەتی: "قوربانیکردن لەلایەن کەسانێک کە داهاتیان کەمە لە پێناو خوادا، رەنگدانەوەی بەڵێنەکانمانە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو سەختی و دژوارییانەی ئێستا جیهان دووچاری بووەتەوە".
سهرۆكی ئهمریكا بە ئاماژەدان بەوەی کە وێڕای بەردەوامیدان بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، موسڵمانان یەکەم جارە لە قۆناغی دوای پەتاکە فەریزەکانی حەج بەجێ دەهێنن، دەڵێت: "بەم هۆیەوە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لە سەر بەڵێنەکانمان بۆ هەوڵدان لە پێناو ئاشتی، بەرگریکردن لە کەمدەرامەت و هەژاران، هێنانەدی یەکسانیی زیاتر و رەخساندنی دەرفەت".
جۆ بایدن بە ئاماژەدان بەوەی وڵاتەکەی رۆڵی پێشەنگایەتی گێڕاوە لە هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان، گوتی: "من و جیڵ-ی هاوسەرم، هیوای جەژنێکی خۆش بۆ تەواوی موسڵمانان دەخوازین. جەژنتان پیرۆز بێت و حەجتان قبوڵ بێت".