Haydar Şahin
10 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2022
تاران - AA
نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی ئیمام خومەینی لە تاران پایتەختی ئێران ئەنجام درا.
لە ئێران ئەمڕۆ کراوەتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و لە سەرتاسەری ئێران، نوێژی جەژن ئەنجام درا.
نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئیمام خومەینی، بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و نزاکردن دەستی پێکرد بە گوتاری جەژن بەردەوام بوو. گوتارخوێنی کاتیی گوتاری هەینی لە تاران، محەمەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری پێشنوێژی بۆ ئامادەبووان کرد.
هەریەک لە سەرکۆماری ئێران، ئیراهیم رەئیسی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، غوڵام حسێن موحسینی ئەجهیی بەشدارییان لە نوێژی هەینیدا کرد.
بۆ ئەوەی لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا، جەنجاڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست نەبێت و ئەوانەی بۆ ئەنجامدانی نوێژ دێن تووشی کێشە نەبنەوە، ئەو رێگایانە بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخران کە دێنەوە سەر مزگەوتەکە. هاووڵاتییان کە بۆ ئەنجامدانی نوێژ هاتبوون زیاتر بە میترۆ روویان لە مزگەوتەکە دەکرد و شارەوانیش خزمەتگوزاری پاسی دابین کرد.