Hakan Çopur
26 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2024
واشنتون - AA
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و داوای کرد چی زووە هەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی بە خاڵە ناکۆکان و ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی پێ بێنن.
کۆشکی سپی لەبارەی دیدارەکەی بایدن و ناتانیاهو ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە دیدارەکەدا، دوایین دۆخی غەززە، دانوستانەکان بۆ ئاگربەست کە تا ئێستا درێژەی هەیە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە وردی قسەی لەبارەوە کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک بایدن (لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە) جەختی لەوە کردووەتەوە کە خاڵە ناکۆکەکان چارەسەر بکرێت، و ئەگەر بکرێت لە زووترین کاتدا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و دیلەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و جەنگی غەززە بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی پێ بێت".
لە دیدارەکەدا هەروەها دۆخی مرۆییش باسی لێکراوە و سەرۆک بایدن بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە پێویستە بە پەلە هەموو یارمەتییە مرۆییەکان بگاتە خەڵکی فەڵەستین و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو بەربەست و گرفتەکان لابدرێن.
بایدن هەروەها لەو دیدارەدا جارێکی دیکە جەختی لە پاڵپشتی "بێ ئەملا و ئەملا"ی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە و جەختیشی لەو کردووەتەوە کە دژ بە "هەڕەشەکان"ی ناوچەکە وەک ئێران و حزبوڵڵا، لەگەڵ ئیسرائیل هاوکاریی دەکات.