Hakan Çopur
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن هەڵسەنگاندنیان بۆ دوایین رەوشی قەیرانی ئۆکراینا کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی لە پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوان بایدن و ماکرۆن دا، قەیرانی ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.
هەردوو سەرکردە کە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە لەنێوان هاوپەیمانانی ناتۆدا هەماهەنگیەکی نزیک هەیە دژبە کۆکردنەوەی سەرباز لەلایەن رووسیاوە لەسەر سنووری ئۆکراینا، دوایین سەردانی ماکرۆن-یان کرد بۆ مۆسکۆ و کیێڤ تاوتوێ کرد .
سەرکۆماری فەڕەنسا. ئیمانوێل ماکرۆن لە مۆسکۆ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و لە کیێڤ لەگەڵ سەرکۆماری ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی قەیرانی سەر سنووری ئۆکراینای تاوتوێ کرد.