Dildar Baykan Atalay
26 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن باسی لە گرنگیی پاراستنی هاووڵاتيیانی مەدەنی کرد لە غەززە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بایدن و ناتانیاهو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.
لەو پەیوەندیيە تەلەفۆنیيەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانی دەست حەماس کراوە بە دیلە ئەمریکیەکانیشەوە.
بایدن و ناتانیاهو، باسیان لە هەرچی زووە دەرچوونی سەلامەتی ئەو هاووڵاتيیە بیانیيانە کرد کە دەیانەوێت لە غەززە دەرچن.
سەرۆکی ئەمریکا بایدن، جەختی لەسەر گرنگیی ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە و پاراستنی هاووڵاتيیانی مەدەنی ناوچەکە کردەوە.