Emin İleri
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
نزیكه‌ی یەک ملیۆن به‌شە قوربانیی كه به هاوكاری خێرخوازان و به سه‌رپه‌رشتنی وه‌قف و رێكخراوه‌كانی هاوكاری به‌تایبه‌تی مانگی سووری توركی و وه‌قفی كاروباری ئایینی توركیا كۆكراوه‌ته‌وه، به‌سه‌ر زیاتر له 25 ملیۆن سته‌مدیده‌دا دابه‌شده‌كرێت له زۆر وڵاتی جیهان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتووه، رێكخراوه هاوكاریه‌كان و وهقفهكانی توركیا ئاماده‌كاریه‌كانیان ته‌واوكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ژنی قورباندا خۆیان بگه‌یه‌ننه جوگرافیای سته‌مدیده‌كان له زۆر شوێنی جیهاندا.
رێكخراوه هاوكاریه‌كان كه له پاڵ توركیادا له زۆر شوێنی دیكه‌ی جیهاندا سه‌رپه‌رشتی قوربانییكردن ده‌كه‌ن، ئه‌و قوربانیانه ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ستی نه‌داران و هه‌ژاران كه خێرخوازان ده‌یبه‌خشن.
مانگی سووری توركی له رێگه‌ی ئه‌و بریكاریهی له ساڵی 2007ه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه به دروشمی "با به‌ره‌كه‌تی قوربان به‌درێژایی ساڵ به‌رده‌وام بێت" به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی.
له‌ناوخۆی توركیادا تیچووی به‌شێك قوربانی 750 لیره‌یه له ده‌ره‌وه‌ی توركیاش 590 لیره‌یه. مانگی سووری توركی ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر 170 هه‌زار به‌شە قوربانی بكات و گۆشتی قوربانیی بگه‌یه‌نێته سه‌ر سفره‌ی سێ ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س.