Ali Cura,Talha Yavuz
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
كیێڤ – AA
یه‌كه‌كانی سوپای رووسیا و هێزه‌كانی ئۆكراینا به درێژایی شه‌و له كۆڵانه‌كانی كیێڤ'ی پایته‌ختی ئۆكراینا له شه‌ڕ و پێكداداندا بوون.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند كه شه‌و به سه‌ختی تێده‌په‌ڕێت و هۆشداری دا له‌وه‌ی پێویسته كیێڤ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، له‌و ناوچانه‌ی شاره‌كه كه زیاتر خه‌ڵكیان تیادا ده‌ژی تاكوو به‌ره‌به‌یان پێكدادان رووی دا و ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیسترا.
له كاتی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی نێوان سه‌ربازانی رووسیا و هێزه‌كانی ئۆكراینا ده‌نگی ته‌قه و دیمه‌نه‌كانی ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه تۆمار كرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرانه‌وه.

یه‌كه‌كانی رووسیا هه‌وڵیان دا له شه‌قامی سه‌ركه‌وتنه‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای كیێڤ بچنه ناو ئه‌و كۆڵانانه‌ی پێكدادانیان تیادایه.
به‌شی راگه‌یاندنی هێزه وشكانییه‌كانی ئۆكراینا رایگه‌یاند كه هێرشی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌یان تێك شكاندووه كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٤:٠٨ به كاتی خۆجێی ویستوویانه ئه‌نجامی بده‌ن و ره‌وشه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌درێت كه ده‌نگی ته‌قه جگه له‌و ناوچه‌یه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری لێیه هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی ترۆیهشچینا كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و وێستگه‌ی گه‌رمی له‌وێیه بیستراوه.
