Abduljabbar Aburas
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2022
مۆسکۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری مێلیتۆپۆلى باشووری رۆژھەڵاتی ئۆکراینای راگەیاند.
کەناڵی رووسیا ئەلیوم لە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ-ی گواستووەتەوە و رایگەیاندووە کە ھێشتا ھێرشی رووسیا لە ئۆکراینا بەردەوامە و گوتوویەتی: "سوپای رووسیا توانیویەتی شاری مێلیتۆپۆل کۆنترۆڵکردووە و سەرجەم رێوشوێنەکانیش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەلامەتی خەڵکی مەدەنیی و رێگرتن لە ھەوڵەکانی لایەنی ھەواڵگریی ئۆکراینا و رەگەزپەرستەکان بۆ ھاندانی توندتیژیی، گرتووەتەبەر".