Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌لیزابێس ترودو رایگه‌یاند: "له هه‌ر شوێنێكی جیهان بین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نیگه‌رانی هه‌موومانه".
ئه‌لیزابێس ترودو، كه یه‌كێكه له گوته‌بێژه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به توركیا.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری لهسانت پیتەرزبورگ، ترودو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا هاوپه‌یمان، دۆست و ئەندامی ناتۆیه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بابه‌تی سووریا ده‌بێته رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه، ترودو گوتی: "له هه‌ر شوێنێكی جیهان بین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نیگه‌رانی هه‌موومانه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، باسی له‌وه كرد كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی بینیوه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، ئه‌مه و هیچ هه‌ڵسه‌نگاندێكی دیكه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتین نه‌كرد.
سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له بوونی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له پشت كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیا، ترودو گوتی: "كاردانه‌وه‌ی خۆمان له‌و باره‌یه‌وه نیشاندا، بانگه‌شه‌یه‌كی ته‌واو پووچه. وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه نادهمەوە كه بڵاوبووه‌ته‌وه. ناتاوانم بڵێم كه‌وا راستن یان نا. ته‌نیا شتێك كه راسته ئه‌وه‌یه پاڵپشتیمان له گه‌لی توركیا و حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه كه به رێگه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژێردراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسانی توركیا نیگه‌رانن له‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا، توركیا به هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی خۆی ده‌بینێت به‌ڵام له دوای كوده‌تاكه‌وه سه‌ردانێكی له ئاستی باڵادا بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام نه‌داوه، له‌به‌رامبه‌ردا ترودو گوتی: "كه‌وا توركیا هاوپه‌یمان و دۆستی ئه‌مریكایه".
ترودو، خۆی له زانیاریدان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری بۆ توركیا دزیه‌وه.