Haydar Karaalp
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
به‌غدا - AA
سه‌ركۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، بابه‌تی ئاو گرنگترین رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیایه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق، ساڵح له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بۆ عێراق وه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو رایگه‌یاندووه، گرنگی ده‌ده‌ن به رێككه‌وتنی درێژخایه‌ن له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی بابه‌تی ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گرنگیی زۆر ده‌ده‌ن به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پێویسته په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات بێت.
ناوبراو گوتی، "بابه‌تی ئاو گرنگترین رووی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێمان" و هیوای خواست ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌شه ئاو بتوانن چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بدۆزنه‌وه.
هاوكات ئه‌رۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانی ده‌ستپێكرد كه به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌مال عادلی هاوتای به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌رۆغڵو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدیش كۆبووه‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ كاروباری عێراق، ڤه‌یسه‌ڵ ئه‌رئۆغڵو له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌رئۆغڵو كه بەیانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا بەرلە کۆبوونەوەی لەگەل سهركۆمار به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووبوویهوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌رئۆغڵو له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، جه‌مال عادلی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و نێوان شانده‌كان ئه‌نجام بدات.
بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌رئۆغڵو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، بابه‌تی ئاو ده‌بێت.