İnci Gündağ,Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2017
له‌نده‌ن - AA
پۆلیسی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رووداوێكدا له هۆڵێكی كۆنسێرتدا له شاری مانچسته‌ر، 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، رووداوه‌كه‌شی له چوارچێوه‌ی هێرشی تیرۆریستی‌دا تاوتوێ كرد.
پۆلیسی مانچسته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه بڵاوكرده‌وه و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كاتی ته‌واوبوونی كۆنسێرتی موزیكژه‌نی ئه‌مریكی، ئاریانا گراندی له هۆڵی كۆنسێرتی یاریگای مانچسته‌ر له باكووری شاره‌كه، كاتژمێر 22:35 به كاتی ناوخۆ، پۆلیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسدا هیچ ورده‌كاریه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام راگه‌یه‌نراوه كه تا ئێستا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. تا روونبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه پۆلیس دۆخه‌كه به كرده‌ی تیرۆریستی لێكده‌داته‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی مانچسته‌ر، لان هۆپكینس له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووساندا و، زانیاری سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه پێراگه‌یاندن.
لان هۆپكینس ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه کە له رووداوه‌كه‌دا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ساته‌كانی كۆتایی كۆنسێرته‌كه‌دا روویدابێت، 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، نزیكه‌ی 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستیان له ئێستادا رووداوه‌كه به كرده‌ی تیرۆریستیی لێكده‌ده‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به هاریكاری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نه‌ته‌وه‌یی و، ده‌زگای هه‌واڵگری په‌یوه‌ندیدار درێژه به لێكۆڵینه‌وه ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پۆلیسی شاره‌كه له باخچه‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه پاكه‌تێكی گومانلێكراوی به شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو ته‌قانده‌وه.
بەرپرسان داوایان کرد ئەگەر هات و دانیشتوان گوێیان لە تەقینەوەکە بوو، ئەوا نەشڵەژێن و دوور بن لە هەریەک لە مانچستەر و ئارێنا.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بانگەشەکانی تەقینەوە لە هۆڵی مانچستەر ئارێنا، بڵاوکردەوە.
تێرێزا مای باسی لەوەکردووە هۆش و بیریان لەگەڵ قوربانییەکان و خانەوادەی ئەو کەسانەیە کە بە هۆی رووداوەکەوە کاریگەرییان کەوتووەتە سەر و رایگەیاند ''لە هەوڵداین بۆ ئاشکراکردنی هەموو وردەکارییەکانی رووداوەکە کە پۆلیس بە هێرشێکی تیرۆریستیی ترسناک لە قەڵەمی دەدات''.
سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران باسیان لەوەکرد مای تەواوی هەڵمەتی بانگەشەی بۆ ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختە کە بڕیارە مانگی داهاتوو لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، هەڵپەساردووە و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بەپەلەی کابینەکەی دەکات کە بڕیارە ئەمڕۆ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان بەڕێوەبچێت.
هاوکات سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، جێرێمی کۆربین رووداوەکەی بە ''ترسناک'' ناوبرد و رایگەیاند ''بیر‌و هۆشم لە لای ئەو کەسانەیە کە بە هۆی رووداوەکەوە کاریگەرییان کەوتووەتە سەر لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتن''.
شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە هۆڵی کۆنسێرتەکەدا بووە و ئەوەشیان بینیوە کە ئامادەبووانی هۆڵەکە بە شڵەژاویی ئەو ناوەیان جێهێشتووە.
لەدوای رووداوەکەشەوە وێستگەی ڤیکتۆریا، کە دەکەوێتە ژێر هۆڵەکەوە، بە رووی هاووڵاتییاندا داخرا.