Hemn Osman
22 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2015
سكرتێری گشتیی پارتی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی عه‌لی ئیحسان موجاهید و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه پارتی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌نگلادیش سه‌ڵاحه‌دین قادر چۆڤدوری، كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای به‌نگلادیشه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو، بڕیاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش عه‌بدول حامید، داواكانی چۆڤدوری و موجاهیدی ره‌تكرده‌وه بۆ لێخۆش‌بوونیان، بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه جێبه‌جێ كرا، به‌م هۆیه‌شه‌وه له داكای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته رێ و شوێنی ئه‌منی توند گیرایەبەر.
باس له‌وه ده‌كرێت كه پێش له سێداره‌دانیان، سه‌ڵاحه‌دین قادر چۆڤدوری و عه‌لی ئیحسان موجاهید چاویان به ئه‌ندامانی بنەماڵهكانیان كه‌وتووه.
چۆڤدوری، له ساڵی 2003دا، له دادگای تاوانه جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر 23 تاوان دادگای كرا كه بریتی بوون له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی، كوشتنی زیاتر له 200 كه‌س له ناوچه‌ی چیتاگۆنگی باشووری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كه زۆربه‌یان هیندی بوون، شکەنجەدان. لە دادگەدا لە کۆی ٢٣ تاوان، نۆ تاوانی بەسەردا ساخ بۆوە و ئیتر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
موجاهید، له دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر حه‌وت تاوان دادگایی كرا كه تاوانه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی، كوشتن، رفاندنی خه‌ڵك و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌خۆ ده‌گرت، له‌و تاوانانه‌ش پێنجیانی به‌سه‌ردا ساخ بۆوه و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.