28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
دا‌کا - AA
دادگای باڵای به‌نگلادیش، سزای له‌سێداره‌كانی ئه‌و 139 پاسه‌وانی سنووره كه له ساڵی 2009دا، یاخیبوون و 74 كه‌سیان كوشتبوو په‌سه‌ند كرد.
له راگه‌یه‌نراوی دادگاكه‌دا وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، 139 پاسه‌وانی سنوور له ساڵی 2009دا، 74 كه‌سیان كوشتووه كه 57یان فه‌رمانده‌بوون.
له كۆی 152 تۆمه‌تبار 139یان ساڵی 2013 له لایه‌ن دادگای داکای پایته‌خته‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا. تۆمه‌تباره‌كانی دیكه هه‌ندێكیان سزای زیندانیی هه‌میشه‌یی و هه‌ندێكیان ئازادكران.
دادگای باڵای به‌نگلادیش په‌سه‌ندكردنی سزای له‌سێداره‌دانی 139 تاوانباره‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوای هاتنه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش، شێخە حه‌سینه به دوو مانگ لە 25 و 26ی شوباتی 2009 له میانی یاخیبوونی پاسه‌وانانی سنووردا، 74 كه‌س كوژران كه 57 یان فه‌رمانده‌بوون.
یاخیبوونه‌كه به مه‌به‌ستی زیادكردنی مووچه‌ی پاسه‌وانانی سنوور بوو هاوشێوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانده‌كان كه زیادكرابوو.
یاخیبوونه‌كه له داکای پایته‌خته‌وه ده‌ستیپێكرد و دوای ئه‌نجامدانی دانوستان له نێوان یاخیبووان و حكوومه‌تدا، به دانانی چه‌ك و ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان كۆتایی هات.