Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2016
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی تەناهی بوركینافاسۆ كه به به‌شداری هێزی تایبه‌تیی فەڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هات. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای په‌لاماری سه‌ر ئوتێل سپلێندید له شاری ئۆگادۆگۆی پایته‌ختی بوركینافاسۆ و به بارمته‌گرتنی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ده‌ست پێ كرابوو.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایشی بروكینا فاسۆ، ئه‌و 3 تیرۆرسته‌ی په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجام دابوو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژران و 126 بارمته‌ش رزگار كران. جێی ئاماژه‌یه له په‌لاماره‌كه‌دا 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بارمته‌كان رزگاركران كه وه‌زیری كاری بوركینا فاسۆشیان تێدا بوو.
وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی ئه‌و وڵاته سیمۆن كۆمپاور رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش ئۆتێلهكهیان كۆنترۆڵ كردووه و بارمته‌كانیان رزگار كردووه، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هیچ كام له په‌لامارده‌ران هه‌ڵنه‌هاتوون، له ئۆتێله‌كانی ده‌ورووبه‌ریش پشكنینیان كردووه.
له كاتێكدا رێكخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیدهی مه‌غریب په‌لاماره‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، له په‌یامێكدا به زمانی عه‌ره‌بی باس له په‌لاماری سه‌ر گه‌وره‌ترین ئۆتێلی بوركینافاسۆ كراوه و ئاماژه به‌وه دراوه كه شه‌ڕ دژی دوژمنانی دین به‌رده‌وامه. دواتر په‌یامێكی دیكه بڵاو كرایه‌وه كه باس له كوشتنی زۆرێك له داگیركه‌ران ده‌كات.
شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوو ئوتومبێل له به‌رده‌م ئۆتێله‌كه‌دا ته‌قێنراوه‌ته‌وه و 3-4 كه‌سی ده‌مامكدار چوونه‌ته نێو ئۆتێله‌كه و دواتر پێكدادان له‌نێوان هێزه‌کانی تەناهی و پهلاماردهراندا هاتووەتە ئاراوە.
به‌گشتیی ئه‌و ئۆتێله‌ی كراوه‌ته ئامانج، كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و کەسانی بیانی بەتایبەت فەڕەنسییەکان رووی تێ ده‌كه‌ن.