Abdullah Shukur
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
جاکارتا - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلەی رێختەر لە دوورگەی لۆمبۆکی رۆژھەڵاتی ئیندۆنیزیا روویدا و بەلانی کەم سێ ھاووڵاتی بەم ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی Metro TV، بەرپرسانی ناوچەکە رایانگەیاندووە کە تاکو ئێستا بەلایەنی کەم سێ کەس بەھۆی بومەلەرزەکە گیانییان لەدەستداوە.
بەرپرسان راشیانگەیاندووە کە ھەوڵی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ژمارەی قوربانییان لە ناوچەکەدا دەکەن.
لەلایەکی دیکەش بەھۆی بومەلەرزەکەوە بۆ ماوەیەکی کەم کارەبای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پرایا پچڕا و گەشتی فڕۆکەکانیش وەستان، لە دوای لێکۆڵینەوەی تەکنیکیش دووبارە چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایی بوونەوە.
ھەفتەی رابردوو لە ھەمان ناوچە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلەی رێختەر روویدا و ١٦ کەسیش بەم ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.