Mehmet Nuri Uçar
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل، له‌ناوچه‌ی گۆڕستانی ده‌رگای ره‌حمه‌ت كه ده‌كه‌وێته به‌شی كۆتایی مزگه‌وتی ئه‌قسا، پێنج هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵان به‌ناوی خه‌لیل ئه‌بو تایهح، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند كه، هێزه ئیسرائیلییه‌كان پێنج هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه رێگرییان له‌و یه‌هودییانه ده‌كرد، كه خه‌ریكی زیانگه‌یاندن بوون به گۆڕستانی موسڵمانان.
ئه‌بو تهیاح راشیگه‌یاند كه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان بردووه بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌نزیك ده‌روازه‌ی ئهلئهسباتی مزگه‌وتی ئه‌قسا.