Mahmut Atanur
21 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
جاكارتا – AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧،١ پله ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی تالاود'ی له ویلایه‌تی سولاوه‌سی باكوور له ئێندۆنیزیا هه‌ژاند.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و جوگرافیای سروشتیی ئێندۆنیزیا رایگەیاند بوومەلەرزهكه ١٣٤ كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی مێلۆنگوان له دوورگه‌ی تالاود له قوڵایی ١٥٤ كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا روویداوه.
له دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه كه گوڕه‌كه‌ی ٧،١ پله‌یه هۆشداری نه‌درا له روودانی بوومه‌له‌رزه، تاكوو ئێستاش زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
٢٨ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧،٥ پله كه‌نداوی پاڵوی دوورگه‌ی سولاوه‌سی هه‌ژاند به دوای ئه‌ویشدا تسۆنامی دۆنگگاڵا روویدا كه كاریگه‌ری كرده سه‌ر ناوچه‌كانی پاڵ‌و و سیگی. له ئاكامی بوومه‌له‌رزه و تسۆنامیهكهدا چوار هه‌زار و ٣٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.