Mahmut Atanur
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
جاكارتا - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٨ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر لە ویلایه‌تی مالوكو رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا روویدا.
ئاژانسی روانگەی كه‌شناسی و جیۆفیزیكی ئیندۆنێزیا (BMKG) رایگەیاند كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه ٤٠ كیلۆمەتر باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ئامبۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه بووه و له قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر روویداوه.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و هۆشداری تسونامیش نه‌دراوه.
له ٢٢ی ئەیلوولدا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له ناوچه‌ی ساوملاكی سەربە ویلایه‌تی مالوكو رووی‌دابوو.
هه‌روه‌ها له ١٤ی ته‌مووزدا له ناوچه‌ی تێرناتی ویلایه‌تی مالوكو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧،٣ پله روویدا و به‌هۆیه‌وه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.