Behlül Çetinkaya
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئیسلام ئاباد - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا، پاكستان و مالیزیا بڕیاریانداوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی کە ئیسلامفۆبیا هێناوێتیه ئاراوه كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی هاوبه‌ش به زمانی ئینگلیزی دابمه‌زرێنن.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا، ماهاتیر محه‌مه‌د و سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان كه له چوارچێوه‌ی کۆبوونەوەکانی خولی ٧٤همینی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیان ئه‌نجامدا.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه عمران خان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند ''له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه سهركۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیران ماهاتیر من ئه‌مڕۆ ئه‌نجامماندا وه‌ك سێ وڵات بڕیارماندا به دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی به زمانی ئینگلیزی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی کە ئیسلامفۆبیا دروستی كردوون و راستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كان له‌باره‌ی ئایینه پیرۆزهكهمانهوه''.
عمران خان باسی له‌وه كرد كه به‌و رێگایه ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵانه چاكدهكهنهوه كه كه‌سه‌كانی دژبه موسڵمانان یه‌كخستووه و گوتی: ''بابه‌تی سووكایه‌تی به به‌های ئایینی به شێوه‌یه‌كی دروست باس ده‌كرێت، فیلم و زنجیره دراما به‌رهه‌مده‌هێنرێت كه باس له مێژووی موسڵمانان بكات بۆ زانیاریدان به خه‌ڵكی و په‌روه‌رده‌كردن. ئه‌وه‌یش ده‌بێته میدیایه‌كی تایبه‌ت بۆ موسڵمانان''.