Abdullah Shukur
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2016
داواکاری گشتی ئادانا بە نووسراوێک رایگەیاند کە نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر-تەکینک لەبارەی پرسی گۆڕانکاری نایاسایی لە بەڵگەنامەکانی پلانی بیناسازی سەر بەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ/پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب، ھەیە، داوایەکی پێشکەش بە بەشی دووەمی دادگای سزای ئادانا کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە فەتحوڵا گولەن و عومەر ئێکینجی، کەمال ئەلیبال و جەمال سۆنوجو کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بە غیابی بۆ دەرچووە و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن بەم پێیەش بەشی دووەمی دادگای سزای ئادانا، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بۆ گشت ماڵ و سامانی فەتحوڵا گولەن و سێ ناوبراوەکەی دیکە دەرکردووە.