میامی
جەنەراڵ جۆن فلۆسترات، گوتەبێژی گرتووخانەی گوانتانامۆ رایگەیاند: ئەو ھەنگاوەی واشنتۆن دەیگرێتەبەر، ھاوکاریی زیندانیان دەکا بۆ ئەوەی درێژە بە مانگرتن نەدەن. فلۆسترات گوتی: "ھیچ ئامانجێکمان نییە تا بە زۆردارەکی زیندانیان ناچار بکەین واز بێنن لە مانگرتن."
رێگرییکردن لە دزە پێکردنی زانیاریی لەناو گرتووخانەی گوانتانامۆ، چەند ساڵێکە لە لایەن سوپای ئەمریکا کاری پێدەکرێ، لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتنی زیندانییان، زانیاریی لەبارەی ژمارەی زیندانیان ھەروەھا بە زۆر دەرخواردنی نان و لاوازبوونی مانگرتووان بڵاو دەکرایەوە.
ژمارەی زیندانیان مانگرتوو بۆ پرۆتستۆکردنی بارودۆخی زیندانەکە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەیشتە لوتکە کاتێ ژمارەی مانگرتووان گەیشتە ١٠٦ کەس. بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەی ھیراڵد لە مەیامی، ئەو زیندانیانەی لەگوانتانامۆ درێژە بە مانگرتن دەدەن و ھەموویان بە زۆری خواردنیان دەرخوارد دەدرێ، جەستەیان زۆر لاواز بووە.