Selma Kasap,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
لە چوارچێوەت ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئه‌بو حوسه‌ین تونسی، به‌ناو یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و پاسه‌وانانی، له هێرشێكی ئاسمانییدا کرانە ئامانج و كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، دوێنی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه‌ی ئه‌لبابی باكووری سووریا، ئه‌بو حوسه‌ین تونسی، به‌ناو یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و پاسه‌وانانی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا كوژراون.
تونسی كه له ئێستادا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ده‌كرێت، یه‌كێك بووه له سه‌رده‌سته‌كانی ریكخراوی تیرۆریستیی داعش له ره‌ققە. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژێردراوه و ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه، ئه‌وه‌ش نیشانیده‌دات كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌لبابی به‌لاوه گرنگ بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كاتژمێر 14:05، له ناوچه‌ی سۆران كه 14 كم له ئه‌عزازه‌وه دووره و، ده‌كه‌وێته دووری پێنج كم باكووری دابق، به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و، له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، 20ی دیكه‌ش برینداربوون.