Mohammed Sameai
19 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا "UKMTO" ڕایگەیاند کە ڕووداوێک لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویداوە.
دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەدەستیان گەیشتووە، ڕووداوێک بە دووری ٣٥ میل لە کەناراوەکانی شاری مەخا باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە تیمەکانی نێو کەشتییەکان لە دەریای سوور کراوە کە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانیان بگرنەبەر و ھەر چالاکییەکی گوماناویشیان بەدی کرد، ئەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێی ئاگادار بکەنەوە.
تا ئێستا حووسییەکان لە يەمەن، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.