Büşranur Koca,Aladdin Mustafaoğlu
18 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ٧٢ ھەمین ساڵیادی بەئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" لەبارەی ٧٢ ھەمین ساڵیادی بەئەندامبوونی تورکیا لە ناتۆ، ڕایگەیاندووە: "لەم قۆناغە ھەستیارەدا کە پڕە لە ئاڵنگاریی بێ وێنە و جیھانی پێدا تێدەپەڕێت، ئێمە ٧٢ ھەمین ساڵیادی بەئەندامبوونی وڵاتەکەمان لە ناتۆدا پیرۆز دەکەین، تورکیا پێگە و ھەڵوێستی ناوازەی خۆی لە ناتۆ بۆ چارەسەری پاراستووە".
ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە بەگیانی ھاودەنگی کە بناغەکەی ھاوپەیمانییە، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی نێودەوڵەتی، ھەروەھا بەردەوام دەبین لە ڕۆڵگێڕان لە داھاتووی ناتۆدا".