Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا - AA
حکوومەتی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆ داوای لە هەرێمی کورستان کرد کە ''سەرەتا پابەندی دەستووربن''.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقییە گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، سەعد حەدیسی رایگەیاند ''گفتوگۆی بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و گفتوگۆی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە یەکتر ناچن. حکوومەتی هەرێم بەرلەوەی بچێتە وردەکاریی هەرجۆرە گفتوگۆیەکەوە، پێویستە پابەندی دەستوور و بنەما نیشتمانییەکان بێت''.
سەعد حەدیسی راشیگەیاند ''ریفراندۆم هەوڵەکانی بە ئاراستەی جیابوونەوە نیشانداوە'' و پێویستە حکوومەتی هەرێم بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو هەوڵانە گرەنتی بدات.
حەدیسی گوتی: "حکوومەتی عێراق ئەرکی پاراستنی سیستمی فیدراڵی و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی لە هەموو ناوچەکان بێ جیاوازیی لە ئەستۆیە. ماددەی ١٤٣ی دەستوور دەسەڵاتی ئەوەی داوەتە حکوومەتی ناوەندیی کە هەژموونی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان هەبێت''.