Zana Natık Kerem
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
دووشەنبە ــ AA
کۆنفرانسی ھاریکاریی و ئەو رێکارانەی دەبنە ھۆی زیادبوونی متمانە لە ئاسیا (CICA) کە لە شاری دووشەنبە پایتەختی تاجیکستان سازکرا، کۆتایی پێ ھات.
لە کۆنفرانسەکەدا، هەروەها زنجیرەیەک دیدارو و کۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوان سەرۆکی وڵاتان ئەنجامدرا.
لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە لە لووتکەکەدا بەشدارییان کردبووە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی چین، شی جین پینگ و سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی و سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیۆیەڤ و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان قاسم جۆمەرت تۆکایەڤ.
لە لووتکەکەدا کە لەژێر ناوی "دیدی ھاوبەش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەی ئاسیا"، بەڕێوەچوو، تاوتوێی چەند رۆژەڤێکی گرنگ کرا لەوانە پتەوترکردنی ھاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ژینگە و مرۆیی لە ئاسیا، ھەروەھا گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرەنگارییانەی کە ئەگەر ھەیە لە داھاتوودا لە ناوچەکە بێنە ئاراوە.