Emre Aytekin
15 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2024
پەکین - AA
لە میانی ئەو مانۆڕە سەربازییەی چین لە دەوری دوورگەی تایوان ئەنجامی دەدات، ١٥٣ فڕۆکەی سەربازیی و ٣٦ کەشتی چین لە دەوری دوورگەکە بەدیکران.
وەزارەتی بەرگریی تایوان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری ئێکس بڵاویکردەوە کە لە لە دوێنێوە تا کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئەمڕۆ ١٥٣ فڕۆکەی سەربازیی لە دەوری دوورگەکە فڕینیان ئەنجامداوە، لە وانەش ١١١یان "هێڵی ناوەند"ی دوورگەی تایوانیان تێپەڕاندووە کە ناوچەی کاریگەری لایەنەکان سنووردار دەکات و، لە کایەی ئاسمانی ناوچەی ناسینەوەی بەرگریی ئاسمانیی (ADIZ) فڕینیان ئەنجامداوە. هەروەها لە دەوری دوورگەکە ١٤ کەشتی سەربە هێزی دەریایی و ١٢ کەشتی سەربە ئاسایشی کەنار دەریای چین بەدیکراون.
فڕینی فڕۆکەکان و دەوریەی کەشتییەکان لە چوارچێوەی ئەو مانۆڕی سەربازییەدایە کە دوێنێ چین لە دەوری دوورگەکە ئەنجامیدا.