Zehra Ulucak,Ramal Abdullah Mahmood
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو به‌ر له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان كه وا بڕیاره له سەنگاپوور ئه‌نجام بدرێت گه‌وره به‌رپرسێكی كۆریای باكوور به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ئه‌مریكا.
له‌مباره‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "بۆ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ (به‌رپرسانی) كۆریای باكوور تیمێكی زۆرباشمان به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه. ئێستا یهكتربینینهكان له‌باره‌ی لوستكهكه و له‌وه‌ش زیاتر ئه‌نجام ده‌درێن".
لای خۆیەوە جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور، كیم یۆنگ-چۆل ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مریكا رێگایه‌كی راستی گرتووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تره‌مپ "به باشی وه‌ڵامی" په‌یامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه سوپاسی ناوبراوی كرد.