Dildar Baykan,Hakan Çopur
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ''کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ و بەرھەمدارمان لەگەڵ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا''.
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشكی سپی، تره‌مپ و ئه‌ردۆغان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
لای خۆیه‌وه ترەمپ رایگەیاند ''کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ و بەرھەمدارمان لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ئەنجامدا''.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، رایگه‌یاند: ''سهركۆمار ئه‌ردۆغان هه‌ر وه‌ك ئێمه كه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه، به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه''.
- په‌یامی F-35
سەرۆكى ئەمريكا تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بەرپرسانى توركيا و ئەمريكا زۆر بە چڕى كاريان لەسەر چارەسەرى قه‌یرانی F-35 كردووه و، گوتی: ''ئومێده‌وارم بتوانین ئه‌و دۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ین''.
تره‌مپ سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا هاریكار بووه و هاوكاری پێشكه‌ش به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌رده‌سته‌ی داعش به‌غدادی كردووه و، باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا كرد و، رایگه‌یاند ''تورکیا هێزێکی زۆر گرنگە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانی ناتۆی ئەمریکا''.
دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات زۆر باشه و، رایگه‌یاند ''ئه‌ردۆغان كارێكی نایاب ده‌كات بۆ گه‌لی توركیا''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ترەمپ، باسی له‌وه كرد كه توركيا ٤٠ مليار دۆلارى بۆ پەنابەرەكان خەرجكردووە ئەورووپاش سێ مليار دۆلار، پێويسته داعشه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئەورووپا بكرێنه‌وه.
ترەمپ گوتى: "هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كورده‌كان نییه. كێشه‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه''
هه‌روه‌ها گوتیشی: ''سەرکۆمار ئەردۆغانیش پەیوەنديی زۆر باشی لەگەڵ کورده‌كان ھەیە، له توركیادا ژمارەیەکی زۆر کورد هه‌ن و هه‌موو جۆره توانا و ده‌رفه‌تێكیان هه‌یه''.
- سوپاسی ئه‌ردۆغان به‌هۆی سه‌ركان گۆلگه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، سوپاسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی كرد به‌هۆی ئازادكردنی كارمه‌ندی ناسا، سه‌ركان گۆلگه.
گوتیشی: ''هه‌ر وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن توركیا هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكایه له ناتۆ و هاوبه‌شێكی ستراتیجیه. په‌یوه‌ندیيه ئابوورییه‌كانمان خاوه‌نی توانایه‌كی گه‌وره‌یه، گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی به‌رده‌وامه''.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌تی زۆر گرنگ كردووه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه مانگی رابردوو گفتوگۆی ''زۆر سه‌ركه‌وتوو'' له نێوان ئه‌مریكا و توركیا كراوه له‌باره‌ی سووریا.
ترەمپ ئاماژەی بە پاراستنی ئاگربەستکرد لە باکووری خۆرھەڵاتی سووریا و، رایگەیاند: ''سوپاسی ئەردۆغان دەکەم بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی لە دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتی زیاتر لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ''.
- ''شه‌یدایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ردۆغانم''
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر كه‌س ئومێده‌واری ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ستن له سووریا و، رایگه‌یاند ''شه‌یدایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ردۆغانم''.
تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا و ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه له زۆر بواری ئه‌منی كاریان كردووه، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپایه له ناتۆدا.
هه‌روه‌ها تره‌مپ سوپاسی توركیا كرد به‌هۆی ئه‌و پشتیوانیيه سه‌ربازییه‌ی له زۆر وڵات پێشكه‌شی ئه‌مریكای كردووه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا به‌بڕی ملیاران دۆلار پێداویستی سه‌ربازیی به توركیا فرۆشتووه و توركیاش به دابینكردنی پارچه پشتیوانی له به‌رنامه‌ی F-35 كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، باسی له‌وه‌یش كرد كه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان توركیا-ئه‌مریكا خاوه‌نی توانایه‌كی گه‌وره‌یه و، ده‌كرێت بگه‌یه‌ندرێته ١٠٠ ملیار دۆلار و به‌ره‌وپێشچوونیش له‌وباره‌یه‌وه تۆماركراوه، گفتوگۆكراوه له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ند به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا و، گوتى: ''توركیا بازاڕی خۆی به‌ڕووماندا ده‌كاته‌وه و، ئێمه‌ش به‌ڕووی توركیادا ده‌یكه‌ینه‌وه''.
تره‌مپ جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ توركیا و به شه‌خسیش له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا په‌یوه‌نديی زۆر باشی هه‌یه و، گوتی: ''به تاسه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌بین بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیادا كه وڵاتێكی نایابه''.
- ''بانگه‌واز بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به داعش''
تره‌مپ بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد و، به‌پێویستی زانی ئه‌و وڵاتانه شه‌ڕكه‌رانی داعش كه هاووڵاتی خۆیانن وه‌ربگرنه‌وه.
گوتیشی: ''ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئازادیان بكه‌ین به دڵنیاییه‌وه ده‌خوازن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون، بۆ وڵاتی خۆیان. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌ورووپا به‌رپرسیارێتی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ''.
هاوكات تره‌مپ كوشتنی سه‌رده‌سته‌ی پێشووی داعش به‌غدادی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌مدا و، رایگه‌یاند '' توركیا زۆر هاوكاری ئێمه‌یه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش''.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی بانگهێشتكردن و نه‌كردنی مازڵوم كۆبانی بۆ كۆشكی سپی، تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه له‌نێو گرووپه كوردیيهكاندا پێكهاته‌ی جیاواز هه‌ن و، ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كۆبانی گفتوگۆی كردووه.
به‌لام تره‌مپ خۆی دزیه‌وه له خستنه‌ڕووی بڕیاری روون كه چی ده‌بێت له‌باره‌ی بانگهێشتكردن و نه‌كردنی كۆبانی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی خۆی، تره‌مپ رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌یش ساخته‌كارییه‌كی نوێیه. كاتم نییه له‌ده‌ستی بده‌م بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌وانه. چاودێری ناكه‌م''.