Gamze Türkoğlu Oğuz
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دانی به‌وه‌دا نا، كوڕه‌كه‌ی له حوزه‌یرانی 2016دا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی ركابهرێكهوه، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی رووسی ئه‌نجامداوه.
دوای ئه‌وه‌ی Washington Post ، CNN وAP، هه‌واڵێكیان له‌باره‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی کە لە ساڵی 2016دا ئەنجامدرابوو بڵاوكرده‌وه، تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیی، "هه‌واڵی نیگه‌رانیم له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنی كوڕه باشه‌كه‌م دۆناڵد له تره‌مپ تاوه‌ر، هه‌واڵی درۆیه و هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه، چاوپێكه‌وتنی كوڕه‌كه‌ی دیدارێكی شه‌رعی و گونجاوبووه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری بووه له‌باره‌ی ركابهرێكهوه.
Washington Post ، CNN و AP لهههواڵهكانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، چاوپێكه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ Jrی كوڕی تره‌مپ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری رووسی، ناتالیا ڤێسلێنیستكایا كه په‌یوه‌ندیی به كۆشكی كرملینه‌وه هه‌یه، تره‌مپ-ی نیگه‌ران كردووه كه ره‌نگه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌وه كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست بكات.
بۆ یه‌كه‌مجار دۆناڵد تره‌مپ Jr له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناتالیا ڤێسلێنیستكایا رایگه‌یاندبوو، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پڕۆگرامی لە خۆگرتنی منداڵه رووسه‌كانه‌وه بووه له ئه‌مریكا كه ماوه‌یه‌كه هه‌ڵپه‌سێردراوه.