Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند له‌باره‌ی چاره‌نووسی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ر له به‌شداریكردن له چالاكییه‌ك له ویلایه‌تی ئۆهایۆ تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان ئه‌نجام داوه، تره‌مپ گوتی: "هێشتا په‌یوه‌ندیم پێوه نه‌كردووه، به‌ڵام ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌م و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سعوودیه، توركیا و ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان و گوتی: "وه‌ك شتێكی نهێنی به راستی ره‌وشێكی زۆر خراپه. ده‌بینین چی روو ده‌دات".
رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکایی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە کە سەکۆیەکی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵگه‌ری سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.
پێشتر تره‌مپ له‌مباره‌یه‌وه بێناوهێنانی رایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسێكی سعوودی قسه‌ی كردووه و نیگه‌رانی خۆیانی پێ راگه‌یاندووه.