Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی جۆن بۆڵتن رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رنامه‌یدایه له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی G20 دا كه له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌نیاز نییه چاوی به شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بكه‌وێت.
به‌رله‌وه‌ی لووتكه‌ی G20 له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌بچێت كه واده‌كه‌ی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، بۆڵتن له كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رنامه‌ی تره‌مپی بۆ چاوپێكه‌وتنه دووقۆڵییه‌كان له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا ئاشكراكرد.
بۆڵتن رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رنامه‌یدایه له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی G20 دا كه له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌نیاز نییه چاوی به شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بكه‌وێت.