Hakan Çopur
11 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دوایین وەڵامی ئێرانی بە وەڵامێکی "گەمژانە" ناو هێنا و ڕایگەیاند، ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە لاوازترین ئاستی خۆی دایە.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لێدوانی بۆ میدیاکان دا و لەبارەی پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئێران قسەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە لاوازترن ئاستی خۆیدایە و ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئەگەری دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران هەیە.
ترەمپ گوتی: "ئاگربەست بە شێوەیەکی زۆر باوەر پێنەکراو، لاوازە، ئەوە لاوازترین ئاستی خۆیەتی. دوای ناردنی ئەو پارچە زبڵە (وەڵامی ئێران) تەنانەت هەمووم نەخوێندەوە. بە خۆم گوت کاتم بە خوێندنەوەی ئەوە تەرخان بکەم؟ لە ئێستادا دەتوانم بڵێم ئاگربەست لە لاوازترین ئاستی خۆیدایە. بەستراوەتە بە دۆخی ژیاندنەوەی".
دۆناڵد ترەمپ بۆ میدیاکاران گوتیشی: "ئێرانییەکان زۆر بە ئاشکرا پێیان گوتم، ئێوە دەتوانن تۆزی ناوەکی ئێران ببەن، بەڵام پێویستە ئەوە خۆتان بیکەن، چونکە بنکەکان ئەوەندە تێکچوون و وێران کراون کە تەنیا یەک یان دوو وڵات دەتوانێ ئەوەی بکات". گوتیشی "ئەوان گوتیان کە ئێوە و چین دەتوانن ئەوە بکەن".
سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە چوار ڕۆژ چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانییەکان بووە لە کاتێکدا ئەوە دە خوولەکی کات پێویست بووە و جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە وەڵامی ئێران لە میانی دانوستانەکاندا قبوڵنەکراوە و ڕەتی کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئێران لە سەرەتادا لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووە کە چەکی ناوەکی نەبێت بەڵام دواتر پاشەگەز بوونەوە و گوتی، بە بێ ئەو ماددەیە لەگەڵ ئێران ڕێکناکەون.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها پەیوەندیدار بە بانگەشەی ناردنی چەک بۆ گەیاندنی بۆ خۆپشاندەرانی ئێران، ڕەخنەی لە کوردەکانیش گرت.
ترەمپ ڕایگەیاند: "کوردەکان ئێمەیان نائومێد کرد. کوردەکان لە کۆنگرەدا ناوبانگێکی باشیان هەیە. کۆنگرە دەڵێ، ئەوان زۆر بە دژواری دەجەنگن. بەڵام ئەوان کاتێک دەجەنگن کە پارەیان پێ بدرێت. بۆیە من لە کوردەکان زۆر نائومێد بووم".