Rewa Mahmood Hasan
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو هەموو بژاردەکان دەربارەی ڤێنیزوێلا لەسەر مێزن، بۆ یەکەم جار راستەوخۆ پەیام دەنێرێت بۆ مۆسکۆو دەڵێت، "دەبێت رووسیا لە ڤێنیزوێلا دەرچێت."
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد فابیانا رۆسالس دی گوایدۆ کە هاوسەری خوان گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی ڤێنیزوێلا ناساندووە، کۆبوونەوەیەکی داخراویان ئەنجام دا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان تا دواسات پشتگیری لە خوان گوایدۆ و تیمەکەی دەکەن و وەک ئاماژەیەک بۆ هاوسەری گوایدۆ ترەمپ گوتی، "وەک ئەمریکا لەگەڵ ئێوە، لەگەڵ گەلی ڤێنیزوێلا و گوایدۆین لەسەدا ١٠٠. نەدەبوو لەڤێنیزوێلا ئەمانە رووبدەن. بەڵام چاک دەبن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی هەڵوێستی رووسیا لەسەر ڤێنیزوێلا، ترەمپ گوتی، "دەبێت رووسیا لە ڤێنیزوێلا دەرچێت".
دەربارەی ئەوەی کە ئایا لەگەڵ رووسیا لە گفتوگۆدان لەسەر ئەو پرسە یان نا، ترەمپ گوتی، "خۆیان هەموو شتێک دەزانن".