Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
قاهیرە- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ئەنجامدا و پێی راگەیاند کە چاوەڕی دەکات سیسی سەردانی ئەمریکا بکات.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری میسرەوە بڵاوکراوەتەوە، عەبدولفەتاح سیسی لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا کردووەتەوە و هیوای خواستووە ئەو پەیوەندییانە لەقۆناغی سەرۆکایەتی ترەمپدا بچنە ئاستێکی باڵاترەوە.
سیسی باسی لەوەکردووە سەرەڕای ئەوەی بەرەنگاربوونەوە و کۆتاییهێنان بە توندڕەوی و تیرۆر دەبێتە هۆی بوونی بارێکی ئابووری بەسەر وڵاتەکەیەوە، بەڵام میسر سوورە لەسەر ئەو پرسە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە باسی زۆر بابەت لەسەرووی هەموویانەوە توندڕەوی و تیرۆر تێدا کراوە، سەرۆکی ئەمریکا پەسنی هەوڵەکانی میسری لەوبارەیەوە کرد.
ئەمە جگە لەوەی ترەمپ بە سیسی راگەیاندووە کە چاوەڕێی سەردانی ناوبراوە بۆ واشنتۆن و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەکاریی لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماتییەکانەوە کراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە سەردانەکە دەبێتە مایەی بەهێزترکردنی هەماهەنگیی و هاریکارییەکان لەپێناو بەدیهێنانی داواکارییەکانی گەلانی هەردوو وڵاتدا.