Tuğçenur Akgün
05 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە بە فەرمی پاڵێوراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤، بانگەشەی ئەوەی کرد کە چارەسەرکردنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە یەک رۆژ زیاتر ناخایەنێت.
کۆنفرانسی نەریتی ساڵانەی چالاکی سیاسیی موحافزەکار کۆمەڵەی موحافزەکاری ئەمریکی (CPAC 2023)، ئەمساڵ لە سەنتەری نیشتمانیی گایلۆرد لە ویلایەتی ماریلاند بەڕێوەچوو.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە گوتارێکیدا کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کرد و نزیکەی یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەکی خایاند، رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئیدارەی جۆ بایدن و دۆخی ئێستای واشنتۆن گرت.
دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە پرسی سنوورەکان، متمانەی هەڵبژاردن و میدیاکان گرت و گوتی: "جۆ بایدن لە کۆشکی سپی وەدەردەنێین".
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسی لە ئەدای سەردەمی خۆی کرد کە کاتێک سەرۆک بووە جەنگێکی نوێ رووینەداوە، ئەوەشی خستەڕوو کە جەنگەکان رادەگرێت. سیاسەتی رێگریکردن دژبە رووسیا و چین پەیڕەوکردووە و قۆناغ بە قۆناغ هاوردەکردنی کاڵا لە چینەوە کۆتایی پێدەهێنێت و سزای ئابووریی بەسەر چیندا دەسەپێنێت کە "ڤایرۆسی چین"ی بە جیهاندا بڵاوکردەوە.
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە جەنگی جیهانیی سێیەم سەرهەڵدەدات، بەڵام تاکە سەرکردە بتوانێت رێگری لە هەڵگیرسانی بکات خۆیەتی و بە ئاماژە کردن بۆ لەناوبردنی ''دەوڵەتی قووڵ'' شانازی بەو رێکارییانەوە کرد کە دژبە رووسیا و چین پەیڕەوی کردووە.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەتوانرێت کۆتایی پێ بهێندرێت و گوتی: "تەنانەت پێش ئەوەی بچمە نووسینگەی ئۆڤاڵ سەرەتا جەنگی ماڵوێرانکەری رووسیا و ئۆکراینا چارەسەر دەکەم. بەخێرایی کێشەکە چارەسەر دەکەم و ئەنجامدانی ئەمەیش یەک رۆژ زیاتر ناخایەنێت".
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەیش کرد کە ئەمریکا بەشێوەیەکی شەرمەزارکەر ئەفغانستانی جێهێشت، ئەو چەکانەی ئەمریکا لەو وڵاتە جێیهێشتن تاڵیبان بە وڵاتانی دیکەی فرۆشتووە.