Ali Mukarrem Garip
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
كه‌ركووک - AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناوه‌ندی شاری كه‌ركووک، ژمارەیەک خانوو، شوێنكار و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له دەروبەری شوێنی رووداوەکە بوون، زیانیان بەركه‌وت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی کەرکووک، ئافراسیاب كامیل به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له گەڕەکی واستی شاری كه‌ركووك بۆمبێك كه له لایه‌ن كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه له قه‌راغ شه‌قامێک دانرابووەوە به كۆنترۆڵ له دووره‌وه تهقێنتدراوهتهوه.
ئەفراسیاب كامیل باسی له‌وه كرد كه له‌و رووداوه‌دا كوژراو و بریندار نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌و خانوو، شوێنكار و ئۆتۆمبێلانه‌ی له دەروبەری ته‌قینه‌وه‌كه بوون، زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی کەرکووک ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردووه.