Hazhar Reshd
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
كهركووك
برای یەکێک لەو پێشمەرگە شەھیدانە بەناوی ئاسۆ عەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: "زۆر لەبەرپرسان بەڵێنیان پێداین کە دیلەکانی دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد بکەن بەڵام بەداخەوە بەڵێنەکانیان نەبردە سەر و ئەوەتا برایەکەی من یەکێک بوو لەو پێشمەرگانەی کە بەدەستی تیرۆریستانی داعش بە دڕندەترین شیوە سەریان بڕی ھەرچەندە بەرپرسان پێمانیان راگەیاند کە دیلەکانمان لای شێخێکی عەرەبە بەڵام بینیمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە چۆن گرتەی شەھید بوونیان بڵاوکرایەوە".
ئاسۆ عەلی گوتیشی : "براکەم چوار منداڵی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە ئامادەین ئەوانیش بەخت بکەین بۆ ئازادکردنی خاکی کەرکووک لە دەستی تیرۆریستانی داعش.
گوتیشی : داوا لە بەرپرسان دەکەین ھەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی دیلەکانی دیکەی بەردەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد بکەن و ئەم جۆرە رەفتارانەی تیرۆریستان قبوڵ نەکەن. بۆیە ئێمە وەکو کەسوکاری شەھیدان شانازی بەشەھیدبوونیانەوە دەکەین چونکە ئەوان لە رێگای خاکی پیرۆزی کوردستان گیانیان بەخشیوە".
یەکێک لە پێشمەرگەکانی بەرەی جەنگ، ئیبراھیم جەبار بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "رایدەگەینین و بەتیرۆریستانی داعش دەڵێین ئەو رێبازە بەرنادەین بەڵام داوا لە سەرۆکی ھەرێم دەکەین ھەوڵێک بۆ ئەو دیلانەی دیکە بدات چی بەشەڕ بێت چی بە پارە بێت. بۆیە ئێمە ئامادەین بە گیانی خۆمان بۆ ئازادکردنی دیلەکان خۆمان بەخت بکەین بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت".
ناوبراو گوتیشی: "ئەگەر ئێمە وەکو پێشمەرگە مامەڵەمان وەکو ئەوان بێت کەواتە ھیچ جیاوازیەکمان نابێت لەگەڵ ئەوان بەڵام ئێمە دیلی داعشمان دەستگیرکردووە لە کاتی شەڕدا بە جوانترین شێوە مامەڵەمان لەگەڵ کردووە و نان و ئاو ھەمووشتێکمان پێداون، بەڵام ئەوان دوو لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام کار دەکەن".
یەکێک لە خاڵۆی پیشمەگە شەھیدەکان، سۆران محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگەیاند: " سۆران پێنجەم شەھیدی بنەماڵەکەیەتی و باوکیشی ھەر شەھیدی رێگای کوردستانە و دوو کوڕیشی بەجێھیشتووە لە دوای خۆی ھەردوو کورەکەیشی ئامادەین بەخت بکەین بۆ ئەوەی خاکی کوردستان ئازاد بێت و شانازی بەشەھید بوونی دەکەین".