Mazın Asad
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
جەزائیر - AA
تورکیا مزگەوتی مێژوویی کەچیئۆڤا لە جەزائیر نۆژەن کردەوە کە یەکێکە لە سیبۆلەکانی دۆستایەتی ٥٠٠ ساڵەی نێوان تورکیا و جەزائیر.
مێژووی دروستکردنی مزگەوتەکە بۆ ساڵانی ١٥٠٠ دەگەڕێتەوە کە مزگەوتەکە دەکەوێتە ناوچەی کەسبا لە جەزائیری پایتەخت و بە درێژایی مێژوو بەھۆی شەڕ و داگیرکارییەوە چەندین جار بە مەبەستی جیاواز بەکارھێنراوە.
لە دوای سەربەخۆیی جەزائیر بۆ مزگەوت گۆڕا و یەکەم نوێژی تێدا کرا و پاشان بووە سیبۆلی سەربەخۆیی وڵات.
مزگەوتی کەچیئۆڤا لە ساڵی ٢٠٠٣ بەھۆی بوومەلەرزەوە زیانێکی زۆری پێگەیشت. لە ساڵی ٢٠٠٧ بەھۆکاری ئەمنی داخرا و لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دۆخی مزگەوتەکە ھاتە رۆژەڤەوە.
ئەوە بوو لە چوارچێوەی رێکەوتنی نێوان سەرکردەی ھەردوو وڵات، بڕیار درا ئاژانسی تیکا کاری نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە بگرێتە ئەستۆ.
ماوەی دوو ساڵ شاندێکی زانایانی تورکیا کە نیگارکێش و خۆشنووس پێکھاتبوو کاری نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکەیان بەڕێوە برد. پاشان مێژووناسان و لێکۆڵەرەوانی تورکیا کاریان لەسەر مزگەوتەکە بۆ ئەوەی بە شێوازی مێژووی خۆی بە ئەندازەیی عوسمانی نۆژەن بکرێتەوە.
مێژوونووسی ناوبانگی تورکیا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلبەر ئاڵتایڵی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکەی بەسەر کردەوە و پاشان لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی کەچیئۆڤا دەربڕی و گوتی: "ئەمە بۆ جەزائیر کارێکی زۆر گرنگە و بۆ مێژووی ئێمەش بە ھەمان شێوە".
ئیلبەر ئاڵتایڵی گوتیشی: "ئینشاڵڵا کۆشکی حەسەن پاشای تەنیشت مزگەوتەکە بە ھەمان شێوە نۆژەن دەکرێتەوە. پێرۆزبایی لەوانە دەکەم کە کارەکەیان کرد".