Dildar Baykan
09 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەشێوەیەکی کاتی هەژماری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی هەڵپەسارد.
لەو بارەیەوە تیمی ئەمنی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە: "دوای ئەوەی لە نزیکەوە کۆتا پەیامەکانی ترەمپ شیکردنەوەیان بۆ کرا و بەتایبەت لێکۆڵینەوە لەوە کرا کە ئەم پەیامانە چ کاردانەوەیەکیان بەدوای خۆیاندا هێناوە، بۆ رێگری کردن لە توندوتیژی زیاتر بەشێوەیەکی کاتی هەژمارەکەیمان هەڵپەسارد".
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەوڵ دەدات دەنگی بەکارهێنەرانی خۆی بە جیهان بگەیەنێت بەڵام بەکارهێنەران نابێت تویتەر بۆ بڵاوکردنەوەی توندوتیژی بەکاربهێنن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دوابەدوای رووداوەکانی بینای کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ماوەی 12 کاتژمێر هەژماری ترەمپ-ی هەڵپەسارد و راشیگەیاند، ئەگەر بابەتی تایبەت بە هاندانی توندتیژی بڵاوبکاتەوە هەژمارەکەی بەیەکجاری دادەخرێت.