Hasan Esen,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر نیگه‌رانه به ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی برێكسیت بۆ دووه‌مجار، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی رێك باشترین ده‌ره‌نجامه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكسیت دایه‌وه، تێرێزا مای له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێیگه‌یشتن باشترین رێككه‌وتنه و گوتی: "زۆر نیگه‌رانم له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان. به‌رده‌وامم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی رێك باشترین ئه‌نجامی ده‌بێت".
تێرێزا مای باسی له‌وه‌یش كرد كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر پلانی بۆ داندراوه رۆژی چوارشەممە جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا بۆ رۆژی دواتر دواخستنی برێكسیت ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وانیش وه‌ك حكوومه‌ت به‌پێی ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانانه كاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تێرێزا مای جەختیكردەوە كە باشترین شێوازی جیابوونەوە ئەوەیە كە بە رێككەوتنێك بێت و بەڕێكوپێكی ئەنجام بدرێت و گوتی: "بەڵام جیابوونەوە بەبێ رێككەوتن یان دەنگدان بە دواخستنی برێکسیت، ئەو كێشانە چارەسەر ناكات كە رووبەڕووی بووینەتەوە."
تێرێزا مای راشیگەیاند، ئەگەر بڕیاری دواخستن بدرێت، یەكێتیی ئەورووپا چاوەڕوانی روونكردنەوە دەكات و گوتی: "پەرلەمان ناچاردەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە. ئایا دەیەوێت جێبەجێكردنی ماددەی جیابوونەوە دوابخات، یان دەیەوێت بەڕێككەوتن جیابێتەوە ئەگەر تەنانەت ئەم رێكکەوتنەش نەبێت. ئەمانە ئەو بژاردانەبوون كە نەماندەویست، بەڵام لە ئەنجامی بڕیاری ئەمڕۆدا، ناچاردەبین رووبەڕوویان ببینەوە."
رێككەوتنی برێكسیت لە باڵی خوارەوەی پەرلەماندا بە 391 دەنگی نەخێر بەرامبەر 242 دەنگی بەڵێ رەتكرابووەوە. رێككەوتنەكە لە یەكەم دەنگدانیشدا كە 15ی كانوونی دووەم بەڕێوەچوو، بەجیاوازییەكی زۆر رەتكرابووەوە.