Aslı Aral,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، كامیل ئه‌حمه‌د، له بەریتانیا خه‌ڵاتی رۆژنامه‌نووسی سه‌ركه‌وتووی گه‌نجی پێبه‌خشرا.
کامیل ئەحمەدی تەمەن 25 ساڵ كه له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی "خه‌ڵاته‌كانی میدیای ئاسیا" و خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، رایگه‌یاند: "له سایه‌ی ئاژنسی ئانادۆڵودا له ته‌مه‌نێكی ئاوا گه‌نجیدا هه‌لی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا كه له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا كاری په‌یامنێریی بكه‌م. وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ من گڕو تینم ده‌داتێ".
به‌هۆی ئاماده‌كردنی هه‌واڵ له قودس و به‌نگلادیش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خه‌ڵاته‌كه به‌خشراوه‌ته کامیل ئه‌حمه‌د.
كامیل ئه‌حمه‌د، كه له ساڵی 2014دا له به‌شی ئینگلیزی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستی به‌كار كردووه، له هیندستان و به‌نگلادیش، له‌م دوواییەشدا له قودس كاری په‌یامنێریی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كردووه.
له ساڵی 2013ه‌وه تا ئێستا ساڵانه "خه‌ڵاته‌كانی میدیای ئاسیا" ده‌درێت به‌و گه‌نجانه‌ی به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی ئاسیان و سه‌ركه‌وتوون له میدیادا.