Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
واشنتۆن – AA
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی تێكساس، گرێگ ئابێد رایگه‌یاند کە له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر سەنتەری بازرگانی شاری ئه‌لپاسۆ ٢٠ كه‌س کوژراون و ٢٦ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئابێد هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر فرۆشگای Walmart له سەنتەری بازرگانی Cielo Vista به "كرده‌یه‌كی توندوتیژی قێزه‌ون" له‌قه‌ڵه‌مدا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووە و گوتی: "به‌پێی دوا زانیارییه‌كان ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتۆته ٢٠ كه‌س و ٢٦ی دیكه‌یش برینداربوون".
لای خۆیشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌لپاسۆ، گرێگ ئاڵن رایگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه رۆژێك بەرلە ئەنجامدانی هێرشه‌كه مانفیستۆیهكی بڵاوكردۆته‌وه كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هانی رق و كینه‌ی داوه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایانگه‌یاندووه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه كه ناوی پاتریك گریسیس-ی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه و سپی پێستێكی ئه‌مریكییه.